پۆڵەتیک پرێس
مۆز یەکێکە لەو میوانەی لەلایەن گەورە و بچووکەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزا و ماددە سوودبەخشەکانی تێدایە کە لەش پێویستی پێیەتی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زیادەڕویکردن لە خواردنیدا چەندین کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.
زیانەکانی زیادەڕەیکردن لە خواردنی مۆز:
-مۆز ڕیشاڵەکانی تێدایە و خواردنی بەشێوەیەکی گونجاو یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنیدا بەپێچەوانەوە دبێتە هۆی زیادبوونی کێش، چونکە ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە.
-توشبووانی شەکرە دەتوانن ناو بەناو مۆزێک بخۆن، بەڵام نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکەن، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا.
-توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە زیادەڕەوی کردن لە خواردنی مۆزدا زیان بە تەندروستی ددان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددانەکان.
-مۆز ڕێژەیەکی زۆر ترشی تانیکی تێدایە کە دەبێتە هۆی قەبزی بۆیە پیویستە زیادەڕەوی لەخواردنیدا نەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت مۆز یەکێکە لەو میوانەی ڕێگری لە قەبزی دەکات.
-ئەو ماددە کیمیایانەی تێدایە کە زۆر خواردنی هۆکارێکە بۆ توشبوون بە ئازاری نیوەی سەر.