ڕێنمایی توند لە دیالە دەردەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی سەربازی لە دیالە ئاشکرایکرد، بەپەلە فەرمانی توند دەرکراوە بۆ کۆتایی هێنان بە دووبارە بوونەوەی هێرشکردنە سەر میقدادیە بە هاوەن، کە لەم دواییانەدا دووبارە بووەو ژمارەیەکی زۆر ماڵ و خێزانی ئاوارە کرد.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕێنماییەکان جەختیان لەسەر ئۆپەراسیۆنە مەیدانیەکان کردەوە، بۆ دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە، فڕۆکە جەنگیەکانیش بە ئاسمانی ئەلمیقدادیە دەسوڕێنەوە.

ئامانج لە سوڕانەوەی فڕۆکە جەنگیەکان، بۆ بۆمبارانکردنی بەرپرسانی هێرشەکەی سەر گوندەکانی میقدادیەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا