پاڵەوانێتی تۆپی سەر مێزی عێراق بەڕێوە دەچێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بەیانی ئەمڕۆ و تا دوو ڕۆژی داهاتووش پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی عێراق كۆمەڵەی باكور لە هۆڵی شەهید ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەڕێوە دەچێت تیایدا 10 یانە لە شاری سلێمانی لە ماوەی 3 ڕۆژدا كێبڕكێ‌ دەكەن بۆ دەستەبەر كردنی 5 بلیتی كۆمەڵەكە كە دواتر ڕووبەڕووی 5 یانەی كۆمەڵەی باشور دەبنەوە كە ئەوانیش لە ئێستادا لە شاری نەجەف كێبڕكێ‌ دەكەن.

پاش تەواو بوونی یارییەكانی هەردوو كۆمەڵەكە 10 یانە لە سەرتا سەری عێراق كێبڕكێ‌ دەكەن لە سەر نازناوی پاڵەوانەنی یانەكانی عێراق تا براوەی پاڵەوانێتییەكە بەشداری جامی یانەكانی عەرەب بكات كە لە وڵاتی لوبنان بەڕێوە دەچێت لە ماوەی داهاتوودا.

لە هەمان چوار چێوەدا دواتر 10 یانەكە كێبڕكێ‌ دەكەن 6 یانەیان لە ڕیزی یانە نایابەكان دەمێننەوە 4 یانەشیان دادەبەزن بۆ ڕیزی یانە پلە یەكەكان 4 یانەش لە ڕیزی یانە پلە یەكەكانەوە سەردەكەون بۆ ڕیزی نایابەكانی عێراق.

 

لە ئەردەڵان محەمەدەوە وەرگیراوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا