بەپەلە.. مەلا بەختیار ژەهرخوارد کراوە

پۆڵەتیک پرێس:
میدیای نزیک لە مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد، ژەهرخواردکردنی ناوبراو یەکلابووەتەوە.

سایتی چاودێر نزیک لە مەلا بەختیار بڵاویکردوە “بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەرلینەوە دراونەتە سایتی چاودێر، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەكانی یەكێتی باش و جێگیرە”.

هەر بەپێی زانیاریەکانی چاودێر، بابەتی ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیار لەلایەن پزیشکەکانەوە یەکلاکراوەتەوەو راستە، بەڵام ئێستا دۆخی تەندروستی باشەو لەژێر چاودێریی پزیشکیدایەو لە ئایندەیەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە کوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا