کەتائیبی حزبوڵا لەبارەی فیتنەوە هۆشداری دەدات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەتائیبی حزبوڵا کە یەکێکە لە لایەنە چەکدارەکانی شیعە لە عێراق، هۆکاری هێرشەکەی دوێنێی دیالەی بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان گەڕاندەوە، هۆشداریدا سەبارە ت بە فیتنەیەک کە بەر پێش شیعە سوننە دەگرێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەو تاوانە قێزەونەی ئەلمیقدادیە، بەهۆی ساختەکارییەوە بووە، جەختی لەوەش کردەوە پێویستە وەڵامی سەرچاوەی ئاگرەکە بدرێتەوە.

هەر لە بەیانامەکەدا ئاماژەیان بۆ ئەوەسکرد، ڕۆژ بە ڕۆژ داعش دەیسەلمێنێت ژەهرێکە بە چاودەری لایەنە سیاسیەکان و لایەنە ناوخۆییەکاندا، کە پێویستە وەڵامی سەرچاوەکەی بدرێتەوە نەک خۆی.

ئاماژەی بەوەشدا، کاتی ئەنجامدانی تاوانە قێزەونەکەی ئەلمیقدادیە، لە دژی تەمیمیەکان پشتڕاستی دەکاتەوە پەیوەندی بە پلانگێڕی ساختەکارییەوە هەیە، پەیامێکیشە بۆ ملکەچکردنی ئەو هێزانەی کە دزین و دەستکاریکردنی دەنگی خەڵک ڕەتدەکەنەوە، هەر بۆیە ئێمە بوێرانە دەوەستین و سەری مارەکە دەبڕین بۆ ئەوەی کاریگەری نەبێت لە دروست کردنی ئاژاوە لە نێوان گەلەکەماندا، ئەو ئاژاوەیەی برایانی سونەی پێش شیعە گرتۆتەوە.

جەختی لە پێویستی هەوڵە ئەمنی و سەربازییەکان کردەوە، ئەوانەی کە بەرەنگاری داعش بوونەتەوە ڕێگە نەیەن ئەم کارەساتە دووبارە بێتەوە، وتیشی ناکرێت تەحەمولی ئە هەموو خوێن ڕشتنە بکەین لە ناو گەلەکەماندا، بەبێ ئەوەی کارێک بکرێت بۆ وەستاندنی ئەو دەستەی لە پشتیەوە هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا