بڕیارێكی نوێ لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم چارەنوسی مامۆستایانی وانەبێژی یەكلایكردەوەو بۆ هەریەكەیان بەپێی بڕوانامەو شوێنی خوێندنگەكەیان موچەی بۆ دیاریكردوون.

ئەمڕۆ چوار شەممە بەواژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری، رێنمایی دارایی بۆ كرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و چارەسەكردنی كێشەكانیان دەركرد.

بەپێی نوسراوەكە، شەش رێنمایی بۆ چارەسەری كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوە كە تایبەتە بە دیاریكردنی كرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوند و شارەدێ و سەنتەری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم رێنماییە داراییە لە 1/9/2021ەوە جێبەجێ دەكرێت و لە رۆژنامەی وەقائعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.
دەقی رێنماییەكەی وەزارەتی دارایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا