لاهور شێخ جەنگی و نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان كۆبونەوە

پۆڵەتیك پرێس

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق كۆبونەوەو گفتوگۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە كرد.

لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، “ئەمرۆ لە بەغدا پێشوازیمكرد لە جینین هێنس پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتوەكان لەعێراق، لە دیدارەكەدا باسمان لە دواین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكەوەكرد”.

ئاماژەی بەوەشكرد، باسیان لەهەڵبژاردنی پێشوەختە و ئامادەكاریی بۆئەو پرۆسەیە كردووە، هەروەها جەختیان لەوە كردەوە كە ئەو پرۆسەیە بكرێتە دەرفەتێك بۆ زیاتر سەقامگیربوونی بارودۆخی عێراق و فەراهەمكردنی مافەكان.

هاوسەرۆكی یەكێتی باسی لەوەشكردووە، لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ، بە پێویستیانزانی كە هەردوولا هەنگاوی جدی بنێن بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان.

دەشڵێت، “داوامكرد نابێت پرسی رەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە ناو ململانێی سیاسی و موزایدەی سیاسی پێوەبكرێت”.

ماوەی دوو رۆژە شاندێكی یەكێتی بەسەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لەبەغداو چەند كۆبونەوەیەكی لەگەڵ ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنساو چەند بەرپرسێكی باڵای حكومی و حزبی لە بەغدا ئەنجامداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا