جگە لە پارتی سەرجەم فراكسیۆنەكان بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان كرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی وتەیەكی “نەشیاوی” جەلال پەرێشان پەرلەمانتاری پارتی، جگە لە فراكسیۆنی پارتی و كەمینەكان، سەرجەم فراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمانی كوردستان بایكۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستانیان كرد.

رۆژی 26ی ئەم مانگە لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا بەهۆی ئەوەی جەلال پەرێشان لە فراكسیۆنی پارتی وتەیەكی “نەشیاوی” بەكارهێنا، فراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمان هەڵوێستیان وەرگرت و داوادەكەن لێپرسینەوەی جددی لەگەڵ بكرێت.

هەرچەندە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا فراكسیۆنی پارتی لەئاست ئەو وتەیەی پەرلەمانتارەكەیدا داوای لێبوردنی كرد، بەڵام سەرجەم فراكسیۆنەكانی دیكە جگە لە فراكسیۆنی پارتی و پێكهاتەكان چوونە دەرەوەی هۆڵی كۆبونەوەی پەرلەمان.
ئێستا ئەو فراكسیۆنانە لە دەرەوەی هۆڵی پەرلەمان لە كۆبونەوەدان و چاوەڕوان دەكرێت پێكەوە هەڵوێستێكی هاوبەشیان هەبێت.

هەر لە دانیشتنەكەدا بەشێك لە پەرلەمانتاران داوای سزادانی ئەو پەرلەمانتارەیان كرد.

ئەو وتانەی پەرلەمانتارەكەی پارتی، كاردانەوەی هاوڵاتیانی لێكەوتەوەو لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە رەخنەی توند ئاڕاستەی جەلال پەرێشانكرا كە چۆن كەسێك لە ناو پۆڵی پەرلەمان بەوشێوە ئاست نزمییە قسە دەكات و دەڵێت، “هەركەس قسە بە پارتی بڵێت ….. بابی دەبم”.

لەبەرانبەریشدا جەلال پەرێشان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدان رەتیكردەوە قسەی لەو جۆرەی كردبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا