نرخی نەوت دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخەکەی دابەزی.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 83 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێشتریش بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی گۆڵدمان ساکس پێشبینی کرد، هەتا کۆتایی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 90 دۆلار.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک