فراكسیۆنی یەكێتی: پەرلەمانی كوردستان موڵكی لایەنێك نیە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، تەئكید دەكاتەوە پەرلەمانی كوردستان موڵكی لایەنێكی سیاسی دیاریكراو و گروپێك نییە، بەڵكو بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی میلـلەتەكەمانە بۆیە بەهیچ شێوەیەك نابێت بكرێتە شوێنی موزایەدە، بەڵكو دەبێت شوێنی بەرگریكردن و پشتیوانی بێت لە مافی میللەتەكەمان و تێیدا رێز لە دەنگی دەنگدەران و خواستی میللەتەكەمان بگیرێت.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 26-10-2021، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: وەك فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهیچ شێوەیەك سەنگەری پشتیوانی لە داواكارییەكانی خەڵك چۆڵناكەین.

راشیگەیاند: بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی داوا رەواكانی میللەتەكەمانین لە داواكاری سێیەكەمەكان و مامۆستایانی وانەبێژو سەرجەم داواكارییە رەواكانی میللەتەكەمان.

وتیشی: لەسەر حكومەتە كێشەی سوتەمەنی چارەسەربكات و پێویستە سوتەمەنی تەواو بۆ پاڵاوگەكانی هەرێمی كوردستان دابین بكات و كاری جددی بكات بۆ دابەزاندنی نرخی سومەتەمەنی و كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان.

لوقمان وەردی باسی لەوەشكرد: پەرلەمانی كوردستان موڵكی لایەنێكی سیاسی دیاریكراو گروپێك نییە، بەڵكو بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قوربانیدانی میلـلەتەكەمانە بۆیە بەهیچ شێوەیەك نابێت بكرێتە شوێنی موزایەدە، بەڵكو دەبێت شوێنی بەرگریكردن و پشتیوانی بێت لە مافی میللەتەكەمان و تێیدا رێز لە دەنگی دەنگدەران و خواستی میللەتەكەمان بگیرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەهیچ شێوەیەك ئەركی خۆی جێبەجێنەكردووە لە دابینكردنی سوتەمەنی و خزمەتكردنی هاووڵاتییان، پێویستە پەرلەمانی كوردستان وەك دەسەڵاتی یاسادانان و ئەركی چاودێریكردنی كارەكانی حكومەت لە هۆكارەكانی گرانبوونی سوتەمەنی و دروستبوونی قەیرانەكان لە وڵاتدا بكۆڵێتەوەو لەسەر حكومەتی هەرێمیشە كاربۆ هەرزانكردنی سوتەمەنی بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا