نێچیرڤان بارزانی: پەكەكە كێشەیەكی گەورەیە بۆ هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پەكەكە كێشەیەكی گەورەیە بۆ هەرێمی كوردستان و رێزی پەرلەمان و حكومەتەكەی ناگرێت.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پەكەكە ناتوانێت لە ناو توركیا هیچ شتێك بكات دێت و لێرە لە كوردستان كێشە دروست دەكات، بۆیە بووەتە كێشەیەكی گەورەیە بۆ هەرێمی كوردستان.

وتیشی، “دەبێت بپرسین ئەرێ توركیا بۆ وا لە كوردستان بۆردومان دەكات، وە بشپرسین ئایا دروستە كوردستان ببێتە هەڕەشە بۆ سەر توركیا”.

جەختی لەوەشكردەوە، ئەوەی كێشەكەی قوڵكردووە پەكەكەیە، ئەگەر پەكەكە كێشە دروست نەكات ئەوا دەتوانرێت بە توركیا بوترێت بۆچی وادەكات.

لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆكی هەرێم باسی لەوەكرد، پەكەكە رێزی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم ناگرێت و دژایەتی هەرێم دەكات، “دەبێت پەكەكە بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا