خواردن لە نیوەشەودا چی بەسەر جەستەی مرۆڤدا دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

تەنیا ئەوە گرنگ نیە بزانین چ جۆرە خواردنێک دەخۆین، بەڵکو کاتی خواردنیش لێکەوتی لەسەر تەندروستیی گشتی مرۆڤ، لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە، خواردنی ئێواران بەتایبەت خواردنە خێراکان، دەبنە هۆکاری قەڵەوی بەهۆی ئەو کالۆرییە زۆرەی بە جەستەی مرۆڤی دەبەخشێت.

لە توێژینەوەکەدا کە لەسەر بنەمای راپرسیەک ئەنجامدرابوو و هەزار و ٢٠٠ کەس تێیدا بەشداربوون دەرکەوتووە، نزیکەی ٪٤٠ی ئەو کەسانەی لەدوای کاتژمێر شەشی ئێوارەوە نانیان خواردووە ئاستی کالۆری لەشیان بەرزبووەتەوە.

ئەوەش هاتووە، خواردنی ناڕێک کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر جەستەی مرۆڤ دادەنێت بەجۆرێک، خواردن لە نیوەی شەودا پەیوەندی هەیە بە پەترسییەکانی زیادبوونی کێشەوە.

توێژەران هۆشداری ئەوە دەدەن، خواردن لە درەنگانی شەودا کەمبکرێتەوە و کاتەکانی خواردن لەپێناو تەندروستییەکی باشتری مرۆڤ  ڕێکبخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا