سەدر: دەمانەوێت عێراق ببێتە وڵاتێکی خاڵی لە تاوان

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی رەوتی سەدر، سیاسەتی داهاتووی خۆی لە حکومەتی نوێی عێراق ئاشکراکرد و رایگەیاند، “چاکسازی سیاسیمان دەوێت و دەمانەوێت حکومەت و هاوڵاتیش پابەند بن بە یاساوە”.

ئەمڕۆ سێشەممە موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند، “سیاسەتی داهاتوومان مامەڵەکردن دەبێت لەسەر بنەمای یاسا دژی هەر هاوڵاتییەک کە پێشێلکارییەکانی وەک زیانگەیاندن بە بۆری ئاو و هێڵەکانی کارەبا و پێشێلکردنی شوێنە گشتییەکان و پێشێلکاری هاتووچۆ ئەنجام بدات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هەموو شێوەیەک دژی بڵاوکردنەوەی دروشمی ناڕاست و ئاژاوەگێڕی و پێدانی بەرتیل و دەستدرێژیکردنەسەر کادرانی بواری پەروەردە و تەندروستین.

دەشڵێت: هەموو ئەمانە لەپێناو سەپاندنی یاسا دەکەین بەسەر بەرپرسان سەرەتا و دواتریش هاوڵاتیان، تا عێراق ببێتە عێراقێکی خاڵی لە تاوان و خراپەکاری.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا