پێشبینی دەکرێت تاکۆتایی ساڵ نرخی نەوت بگاتە 90دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی گۆڵدمان ساکس ئاشکرای دەکات، بەهۆی داواکارییەکی بەهێزی جیهانیەوە لەسەر نەوت، ڕەنگە نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێک بگاتە 90دۆلار.

بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، ڕەنگە داواکاری لەسەر نەوت لەم ماوەیەدا وەک ماوەی پێش ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، بگاتە نزیکەی100ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دوای ئەوەی وەبەرهێنان لە ئاسیا بەرەو باشبوون دەچێت نرخی نەوتی خاوی برێنت دەگاتە نزیکەی 90دۆلار تا کۆتایی ساڵ.

پێشبینی ئەوەشیان کرد، ڕەنگە گۆڕینی گاز بۆ نەوت لەوانەیە داواکاری لەسەر نەوتی خاو بۆ یەک ملیۆن بەرمیل زیاد بکات، لە ڕۆژێکدا.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا