مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی مۆتۆرۆلا مۆتۆ جی50 فایف دەخاتەڕوو کە لەکۆتای ئەمساڵدا بەردەست دەبێت.

مۆبایلی مۆتۆرۆلا مۆتۆ جی50 فایف جی بەشێویەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 206 گرامە، دووریەکەی(176/76.4/9.3) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ و شەپۆی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 269 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی700 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێن سی توی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+2+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە.

مۆبایلەکە لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، پارچەی ئێن ئێف سی هەیە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، نرخەکەی لەبازاڕدا نزیکەی 250 یۆرۆ دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا