لیوایەكی وەزارەتی پێشمەرگە دەچێتەوە ناوچە جێناكۆكەكان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیوایەكی پێشمەرگە تێكەڵ بەهێزەكانی سوپای عێراق دەكرێت و پێكەوە كار بۆ پاراستنی ئەو ناوچە كوردستانیانە دەكەن كە بۆشایی ئەمنیان هەیە.

لیوا قارەمان كەمال جێگری سوپا سالاری پێشمەرگە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بوونی بۆشایی ئەمنی لە نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا، بووەتەهۆی دروستكردنی هەڕەشە بۆ سەر هاوڵاتیان بە گشتی و هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە تایبەتی.

باسی لەوەشكرد، بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییە، لیوای 20 ی وەزارەتی پێشمەرگە بە قۆناغی گواستنەوە دەچێتە سەر وەزارەتی بەرگری عێراق و موچە و چەك و مەشقكردنی ئەم لیواییە لەسەر وەزارەتی بەرگری عێراق دەبێت.

راشیگەیاند، بارەگا و شوێنی ئەركەكانی لیواكە دەستنیشانكراوە كە لیوایەكیان لە سنوری خانەقین دەستپێ دەكات تاوەكو كەركوك، هەروەها لیوایەكی دیكەشیان لە سنوری مەخمور دەست پێدەكات تا دەشتی موسڵ دەگرێتەوە.

چونی ئەو لیوایەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ‌وەو ناوچانە لە چوارچێوەی رێككەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراقدایە بۆ دروستكردنی دوو لیوای هاوبەش، لەئێستاشدا وەزارەتی پێشمەرگە لیوای 20ی هاوبەشی بۆ ئەم مەبەستە دیاریكردووە، بۆ ئەوەی ئەم دوو لیوا هاوبەشە پێكبهێنرێت و لە سنوری كەركوك و دەشتی موسڵ و مەخمور و خانەقین جێگیربكرێن.

پێشتر و بەهۆی كاردانەوەی ئەنجامدانی ریفراندۆم و روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كشانەوە، ئەوەش بوەهۆی دروستبونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە، بەوهۆیەشەوە چەكدارانی داعش ناوبەناو هێرۆش و پەلاماریان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەكان ئەنجام دەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا