پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، بڕی زیاتر لە 508 ملیۆن دینار بۆ سێکتەری ئاوی دەوروبەری سلێمانی خەرجکرا.
ئاماژەیان بەوەشدا، سێكتەری ئاو، یەكێكە لە سێكتەرە ستراتیژی و گرنگەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار،ە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری ئەو سێكتەرەش دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەت بە بەردەوامی پرۆژە كۆنەكان نۆژەن و پرۆژەی نوێش جێبەجێ دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری سلێمانی بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 508 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ڕاكێشانی بۆری ئاو و چاككردنەوەی مسیۆبۆشی بۆ بەشی ئالیاتی بەڕێوەبەرایەتییەكە، ڕوونیشی کردەوە كە ئەم بڕە پارەیە كاریگەری باشی لەسەر پەرەپێدان و بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابینكردنی ئاو دەبێت.
.