پارێزەرێکی دیکە لە تورکیا گیانی لە مەترسیدایە

پۆڵەتیک پرێس

لەدوای چەند ڕۆژێک بەسەر گیان لەدەستدانی ئەبرۆ تیمتیک پارێزەری کورد لە تورکیا  لە ئەنجامی مانگرتنی لە نان خواردن بۆماوەی ٢٣٨ ڕۆژ، داوای ڕزگارکردنی ژیانی هاوڕێکەی دەکرێت کە بۆماوەی ٢١٤ ڕۆژە مانی لە نان خواردن گرتووە و بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

باوکی ئایتاچ ئۆنسال هاوڕێی ئەبرۆ تیمتیک پارێزەری کورد لە تورکیا ڕایگەیاند، “داوا لە دەسەڵاتدارانی وڵات و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەم ژیانی کچەکەم ڕزگار بکەن، بەهۆی ئەوەی ماوەی زیاتر لە ٢١٤ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و بارودۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.”

وتیشی: “باری تەندروستیی کوڕەکەم باش نییە و بەدەست ئازاری ئەژنۆ و ئێسکەکانییەوە دەناڵێنێت، بەجۆرێک بێهێز بووە ناتوانێت لەسەر پێیەکانی بوەستێت.”

باسی لەوەشکرد، “ئەو زیندانەی کە کوڕەکەمی تێدایە شوێنێکی خراپە و تەنانەت ڕووناکی خۆریشی بۆ ناچێت و هەواگۆڕکێی تێدا ناکرێت، سەرباری ئەوەش، پۆلیسی تورک بەردەوام چاودێری دەکات بۆیە ناتوانێت بخەوێت.”

باوکی ئایتاچ داواشی کرد، بەزوویی کوڕەکەی دادگاییەکی دادپەروەرانە بکرێت و ئازاد بکرێت.

هەفتەی ڕابردوو، ئەبرۆ تیمتیک پارێزەری کورد لە تورکیا، لەدوای ٢٣٨ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن بەمەبەستی داواکردنی دادگاییەکی دادپەروەرانە، لە ئیستەنبوڵ گیانی لەدەستدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا