پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ لە خێزانی مۆبایلەکانی گالاکسی مۆبایلی نوێی گالاکسی ئەی53 بەتایبەتمەندیەکی زۆر پێشکەوتوو بەرهەم دەهێنێت.
مۆبایلی گالاکسی ئەی53 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، قەبارەی شاشەکەی 6.7 ئینجە بەشەپۆلی 90 هێرتز و توانای پیشاندانی فول ئێچ دی هەیە، مۆبایلەکە بەڕەنگە سەرەکیەکانی سپی، ڕەش، شینی کاڵ و پڕتەقاڵی بەردەست دەبێت.
مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(64+12+5) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، مۆبایلەکە لەمسە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.