لەکاتی توشبوون بە پەتای وەرزی لەم خواردن و خواردنەوانە دووربە

پۆڵەتیک پرێس

سیستمی خۆراکی تەندروست ڕۆڵێکی گرنگی لە کەم کردنەوەی نیشانەکان و چاک بوونەوە لە نەخۆشی هەیە، لەگەڵ گۆڕینی وەرز و هاتنی سەرما بەشێوەیەکی گشتی بەشێکی زۆری خەڵک توشی پەتای وەرزی دەبن لەم کاتەدا پێویستە لە هەندێک خواردن و خواردنەوە دووربن.

نیشانەکانی توشبوون بە پەتای وەرزی وەک گیرانی لوت، کۆکە، هەوکردنی گەروو و کێشەکانی کرداری هەرس، لەکاتی توشبوون بە پەتا و دەرکەوتنی ئەم نیشانانە لەم خواردن و خواردنەوانە دووربکەوەرەوە:

-خواردنە خێراکان
خواردنە خێراکان ڕێژەیەکی زۆر چەوریان تێدایە کاتێکی زیاتریان بۆ هەرس کردن دەوێت، ئەمەش لەکاتی توشبوون بە پەتا هەندێک جار دەبێتە هۆی دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە، بەڵام خواردنی ژەمی ماڵەوە کە دەوڵەمەندبێت بە سەوزەواتەکان سوودێکی زۆریان هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی تێدایە و یارمەتی زوو چاک بونەوە دەدات.

The worst fast food restaurants may surprise you

-شیرینی
لەکاتی توشبوون بە پەتا پێویستە شیرینیەکان لە سیستمی خۆراکی دەربهێنرێت، چونکە شەکر دەبێتە هۆی هەوکردن و بەرگری لەش بێهێز دەکات.

Ready to Tame Your Sweet Tooth? - The New York Times

 

-قاوە
قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی لەکاتی توشبوون بە پەتا پێویستە لێی دووربکەویتەوە، چونکە کێشە بۆ کرداری هەرس دروست دەکات.

diamond painting big size,rhinestones embroidery,coffe decor,decorative  coffee beans|diamond painting|painting diamondsembroidery diamond size -  AliExpress

-شیرەمەنیەکان
لەکاتی توشبوون بە پەتا و سکچوون، پێویستە لە خواردنی ئەو شیرەمەنیانە دووربکەویتەوە کە ڕێژەیەکی زۆر چەوریان تێدایە، چونکە کێشە بۆ کرداری هەرس دروست دەکەن.

 

Pandemic leads to more consumption of dairy products

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا