پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، لاشەی گەنجێک لە کەرکوک دۆزراوەتە کە لە دەیەی دووەمی تەمەنیدا بووە و شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیارە.
بەپێی زانیاری شایەتحاڵان و ئەو سەرچاوە ئەمنییە، گەنجەکە ناوی (ئ، ی، و)ـە و تەمەنی 20 ساڵ دەبێت، بەیانی ئەمڕۆ بە کوژراوی لاشەکەی لە نزیک کافتریای (بابیلۆن) دۆزراوەتەوە، کە دەکەوێتە بازاڕی عەرفە لە کەرکوک.
دەشڵێن: شوێنەواری فیشەک بە جەستەی گەنجەکەوە دیارە و تەقە لە سنگی کراوە، لاشەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە رەوانەی پزیشکی دادوەری کەرکوک کراوە.