پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسێکی ئەمنی لەناو کەتائیبی حزبوڵـڵای عێراق، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی بە “پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەقەڵەمدا، بەجۆرێک دەستی لایەنە ناوخۆییەکانی تێدابووە”.
ئەبو عەلی عەسکەری، بەرپرسی ئەمنی ناو کەتائیبی حزبوڵـڵای عێراق رایگەیاند، “ئەو هەڵبژاردنەی لە 10ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، پیلانگێڕییەک بوو کە تیایدا لایەنە نێودەوڵەتییەکان پشکیان هەبوو”، داواشی کرد، خۆپیشاندانی ئەو لایەنانە بەرفراوانتر ببێت، کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتدەکەنەوە.
ئەو بەرپرسە وتیشی: ئێمە بێدەنگ نابین لە ئاستی ئەم تاوانە چەندێک قوربانی بوێت، داواشی کرد، “گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان لە خواروو تا سەرووی عێراق قەرەباڵغتر ببن”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەنجامی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی 2021 ناڕەزایەتی بەشێک لەلایەنە شیعەکانی عێراقی لێکەوتەوە کاتێک دەنگەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد.