حكومەت لەسەر دابەشكردنی مووچە روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند 25 ی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و مووچە بەپێی ئەو داهاتە دەبێت كە حكومەت لە دەستیدایە.

جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیاكانی پارتی راگەیاند: سبەی یەكشەممە 24_10_2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان وردەكاری و چۆنیەتیی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە.

جووتیار عادل وتی: حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە مووچە دابەش دەكات.

بەپێی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا، مانگانە بەغدا 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت، وتەبێژی حكومەت رایگەیاند، بڕیارە رۆژی سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە و بڕیاری ناردنی پارەكە بدات، بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە هەمانە، پێویستە پارەكە بنێردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا