پۆڵەتیک پرێس
جگەر یەکێکە لەو ئەندامانەی پێویستی بە ئاگادارییەکی زۆر هەیە، چونکە لەگەڵ کۆبونەوەی چەوری لە دەوروبەری جگەردا لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردن، ئەمەش زیان بە تەندروستی جگەر و خوێنیش دەگەیەنێت.
بەپێی توێژینەوەکان هەندێک لە سەوزەواتەکان پارێزگاری لە تەندروستی جگەر دەکەن، سەوزەواتەکانی وەک قەرنابیت، کەلەرم، بڕۆکلی و شێلم ڕۆڵێکی گرنگیان لە پاراستنی جگەردا هەیە، چونکە دەوڵەمەندن بە کانزا، ڤیتامین و ماددە سوودبەخشەکان.
ئەو کەسانەی ئەو سەوزەواتانە لە سیستمی خۆراکیاندا هەیە چەوری کۆبوەی دەوروەری جگەریان بەراورد بە کەسانی دیکە زۆر کەمترە، چونکە ئەو سەوزەواتانە ماددەی ئەندۆلیان تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جگەر هەیە و دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی چەوری جگەر.