تی سی ئێڵ تابلێتێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

تی سی ئێڵ تایبەتمەندیەکانی ئامێرە نوێیەکەی تی سی ئێڵ تاب پڕۆ فایف جی دەخاتەڕوو کە توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە.

تابلێتی تی سی ئێڵ تاب پڕۆ فایف جی لە کانزا و پلاستیک دروستکراوە، شاشەکەی لەجۆری ئێل سی دیە بەقەبارەی 10.36 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2000/1200 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز.

صورة

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن480 فایف جی تێدابەکارهاتووە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات و لەمسە، خێرای پاتریەکەی 8000 میلی ئەمپێرە دوای بارگاویکردن تونای هەشت کاتژمێر کارکردنی هەیە، بڕیارە پێش کۆتای ئەمساڵ بەنرخی 299 دۆلار بخرێتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا