بڕیار لە گرانبوونی نرخی پاس دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەی یەکشەممە، نوێنەری شۆفێران و سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی شاری هەولێر و قائیمقامیەتی هەولێر کۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر گرانبوونی نرخی پاسی هێڵەکان دەدەن.

لەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گرانبوونی نرخی پاسی هێڵەکان بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین، سەرۆکی سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی هەولێر بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، تا ئێستا بڕیارێکی لەو شێوەیە نەدراوە.

هاوکات، شۆفێرانی پاسەکان، پێشنیارێکیان داوەتە سەندیکای شۆفێران لە شاری هەولێر بۆ بەرزکردنەوەی نرخی پاس لە 500 دینارەوە بۆ 750 دینار.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتووە، بڕیارە سبەی لەمیانەی کۆبوونەوەی نوێنەری شۆفێران و سەندیکای گواستنەوە و گەیاندنی شاری هەولێر و قائیمقامیەتی هەولێر، میکانیزمێک بدۆزرێتەوە، میکانیزمەکەش بەوشێوەیە بێت تا نرخی بەنزین دادەبەزێتەوە نرخی پاس بکرێتە ٧٥٠ بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو نرخەش نەدراوە.

بەپێی ئەو میکانیزمە، نرخی پاس دەبێتە 750 دینار بۆ هەر سەرنشینێک، تا ئەو کاتەی نرخی بەنزین دادەبەزێتەوە، دواتر کە دابەزییەوە، نرخی پاسیش دەبێتەوە بە 500 دینار.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا