پۆڵەتیک پرێس
ڕێدمی کاتژمێرێکی زیرەکی دەست بەتایبەتمەندیەکی زۆر پێشکەوتوو دروست دەکات و ڕکابەری کاتژمێرەکانی ئەپڵی پێدەکات.
کاتژمێری ڕێدمی واچ توو بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەری ئاو و پیسی دەگرێت، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.6 ئینج، چارەسەرکەری کوالکۆم وێر5100ی تێدابەکارهاتووە، کاتژمێرەکە توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ بەرنامەکان و پەیوەندی کردنی بێتەلی هەیە.
کاتژمێرەکە تایبەتمەندی زانینی لێدانی ترپەی دڵ، ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی و تێکڕای ڕۆشتنی ڕۆژانەی هەیە، چاوەڕوان دەکرێت کاتژمێرەکە بە ڕەنگە سەرەکیەکانی سپی، ڕەش و شین بەردەست بێت.