هاتووچۆی هەرێم و ناوەند پرۆژە یاسایەکی هاوبەش دادەنێن

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم، پلانی هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هاتووچۆ، لە میانەی پرۆژە یاسای نوێدا.

تارق ئیسماعیل ڕەبیعی بەڕێوبەری گشتی هاتووچۆ، لە لێدوانێکدا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، بەڕێوابەرایتییەکان سەرقاڵیی تێپەڕاندنی پرۆژەی یاسایەکی نوێی هاوبەش لە نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم، بۆ هەموارکردنەوەی یاسای ژمارەی 8 ی ساڵی 2019.

وتیشی ئەم پرۆژە یاسا نوێیە، ڕێنمایی هاتووچۆ لە خۆ دەگرێت سەبارەت بە سزای پێبژاردن و ڕسومات و تۆمار کردن کە دەبێت هەمووی وەک یەک بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی بەڕێوبەرایەتیەکان پێکدەهێنرێت، بۆ ئامادەکردنی ڕەشنوسی پرۆژە یاساکە، جەخت لە کەمکردنەوەی ئەرکی شۆفێران دەکاتەوە کە بەدەست تۆمارکردنی ئۆتومبیلەکانیانەوە کاوتۆتە سەر شانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا