بۆ ڕۆژانی جەژن قەدەغەی هاتووچۆی تەواو ڕاگەیەنرا

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق لەسەر داوای وەزیری تەندروستی بڕیاریدا لە ڕۆژانی جەژن قەدەغەی هاتووچۆی تەواو پەیڕەو بكرێت.

ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق لە لێدوانێكیدا، كە ڕۆژنامەی (الصباح)ی فەرمی بڵاویكردۆتەوە، ڕایگەیاندووە، وەزارەتی تەندروستی داوای سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوی كردووە بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز.

ڕاشیگەیاندووە، كە لیژنەی تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق داواكارییەكەی پەسەند كردووە و بڕیاریداوە لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا قەدەغەی هاتووچۆ پەیڕەو بكرێت.

ئاشكراشی كردووە، كە هۆكاری بڕیارەكە بۆ ڕێگرییە لە دووبارەبوونەوەی كارەساتی تەندروستی، كە هەفتەیەك دوای جەژنی ڕەمەزان ڕوویدا و بووە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ماوەی چەند هەفتەیەكە بەردەوام ژمارەی تووشبووان زیاد دەكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەكی زۆری تووشبووان چاكدەبنەوە و ئەوەش بۆتە هۆی هیوای ئومێدی بەرپرسانی تەندروستی.

جەختیشی كردۆتەوە، كە دەكرێت ژمارەی تووشبووان بەرەو كەمبوونەوە بڕوات ئەگەر هاوولاتیان پابەندبن بە ڕێكارە خۆپارێزییەكانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا