میسی و كۆڕۆنا چارەسەریان نییە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یاری دەكرد هەموو دونیای بە خۆیەوە سەرقاڵ كرد بوو گۆڵێكی دەكرد هەموو دونیای پێوە خەریك دەبوو كلاسیكۆیەكی یەكلا دەكردەوە دونیای بە خۆیەوە خەریك دەكرد تۆپێكی هاتریكی دەبردەوە دونیای بە خۆیەوە خەریك دەكرد یارییەك دەدۆڕا دونیای بە خۆیەوە خەریك دەكرد لێدوانێكی دەدا دونیای بە خۆیەوە خەریك دەكرد كۆڕۆنا دونیای تەنی هاندەرانی بەرشەلۆنە لە ماڵەكانیانەوە هەموو هاواریان دەكرد میسی .. میسی .. میسی لە ئێستاشدا كۆڕۆنا لە پلەی دووەم دایە لە پاش ئەوەوە لە هەموو شتێكدا میسی بە نامەیەكی فاكس ئیدارەی بەرشەلۆنەی ئاگادار كردەوە لەوەی كە دەمەوێت بڕۆم.

ئەوەی سەرەوە تەنها دوو وشە بوو كە لیۆنێل میسی بەرامبەر بە ئیدارەی یانەكەی وتی كاتێكیش لەگەڵ ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری یانەكە كۆبۆوە وەك ئەوەی كومان ئەوەی كرد بێت كە میسی ویستی پێ‌ وتووە كە چی دی لە ژووری خۆگۆڕیندا كەس لە كومان باڵادەست تر نییە و دەشێت میسی كورسی یەدەگ ببینێت ئیدی دۆخەكە شڵۆقاو میسی خۆرخێی باوك و بەڕێوەبەری كاروبارەكانی ئاگادار كردەوە كە چی دی ئەو یاریزان و كاپتنی بەرشەلۆنە نەماوە.

ئێوارەی چوار شەممە لە ڕۆزاریۆوە زێدی لە دایك بوونی لیۆ باوكی گەییشتە فڕۆكەخانەی بەرشەلۆنە و لەوێوە بە تەكسی ڕووە و بارەگای یانەكە چوو لەوێ‌ بۆ ماوەی سەعات و 30 خولەك لەگەڵ بارتۆمیۆی سەرۆك و چەند ئەندامێكی تری ئیدارەی یانەكە كۆبوونەوە.

بارتۆمیۆ: با 700 ملیۆنمان بۆ بهێنێت و بڕوات.
خۆرخێ‌: پێویست ناكات دۆخەكە ناخۆش ببێت ڕێگە بدەن بڕوات و تەواو.

كۆبوونەوەكە لەو تەوەرەدا سوڕایەوە و ماوەی 1 سەعات و 30 خولەك ئەم وتی سیر ئەو وتی پیاز دواجار هەردوولا ژووری كۆبوونەوەكەیان جێ‌ هێشت بە بێ‌ ئەوەی بگەنە ئەنجام.

میدیا نازانێت چی بنووسێت و چی بڵاو بكاتەوە هەواڵی ئەوە ئاشكرا دەكەن كە بارتۆمیۆ و ئیدارەكەی نایانەوێت خۆیان ڕوو ڕەشی مێژوو بكەن و لای هاندەرانی بەرشەلۆنە بۆ ئەبەد ڕوو ڕەش ببن.

باوكی میسی دەڵێت: دۆخەكە زۆر خراپە بە ئاقارێكی خراپدا دەڕوات.

هاندەران چاوەڕێن بزانن چی دەگوزەرێت ئەوان نایانەوێت میسی هەرگیز بڕواتە دەرەوە لە شاری بەرشەلۆنەش نەك تەنها یانەكە، بەڵام وەك خۆرخێ‌ ی باوكی دەڵێت: دۆحەكە زۆر خراپە.

لەولاشەوە ئەگەرەكان زۆرن:
ئینتەر: ئایا دەتوانن میسی بگوازنەوە؟ قورسە ڕێگیرییەكان زۆرن و یانەكانی تر باشتر ئامادەن بۆ پەلكێش كردنی لیۆ.

پاریس: بەڵێ‌ خلێفی دەتوانێت میسی و نەیمار و ئیمباپێ‌ یان ڕۆناڵدۆش بگوازێتەوە كۆبكاتەوە، بەڵام میسی حەزی بە لیگ 1 نییە خولێكی هێند گەورە نییە دەنا پڕۆژەیەكی ئامادەیە بۆی.

مان یونایتد: ئەگەرێكی قورسە، بەڵام مەحاڵ نییە، چونكە پڕۆژەیەكی نوێ بەڕێوەیە لەو یانەیە دەشتوانن بیكڕن، بەڵام دەشێت میسی حەزی بە شێوازەكەی سۆڵشار نەبێت لە یاری كردندا.

بایرن: ڕۆمەنیگە گوناحەیەكی گەورەیە میسی و بەرشەلۆنە جیا ببنەوە لە یەك، بەڵام ئەگەر ئەوەش ڕوویدا ئەوا بایرن بە هیچ جۆرێك بڕە پارەیەكی خەیاڵی بە یاریزان نادات سەرەڕای بڕوای تەواو كە میسی جیاوازە.


ڕیاڵ: پیرێز بە هەر 10 پەنجەكە مۆری دەكات … كروس دەڵێت:( فشارەكان هێند گەورە دەبن لیۆ بێتە ڕیاڵ نە هاندەری بەرشەلۆنە خۆیانی لە بەردا دەگرن نە لەو بڕوایەشدام میسی بتوانێت خۆی لە بەردا بگرێت) فیگۆش دەڵێت: (هههههە هەمان سیناریۆی 20 ساڵ لەمەوبەر خەریكە دووبارە دەبێتەوە بە هەمان شێوە ئەستێرەی یەكەمی بەرشەلۆنە تەنانەت كاپتنەكەشێتی وا دەردەكرێت ئینجا بشڕواتە ڕیاڵ).

مان سیتی: كۆمەڵەی كۆمپانیاكانی “سیتی فۆتبۆڵ” كە خاوەنداری دەگەڕێتەوە بۆ كۆمەڵەی ئەبو زەبی بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان: 700 ملیۆن یۆرۆ بەقوربانی قاچی چەپی لیۆ دەكەین بۆ ماوەی 5 ساڵ 3 ساڵ لە سیتی یاری بكات 2 ساڵەكەی تریش یانەی نیویۆرك سیتی لە خولی ئەمریكا ئەو كات لیۆ 36 ساڵ دەبێت بچێتە ئەوێ‌ هاندەرانی ئەمریكامان بۆ كۆدەكاتەوە و ئیدی بۆ خۆشی بە كەماڵی ئیسراحەت یاری دەكات و دوای ئەوە خوای لەگەڵ با بگەڕێتەوە بۆ ڕۆزاریۆ …. ئێمە ئامادەین بەس ئەو بڵێ‌ ها وا هاتم.

ئەوانە هەمووی چیرۆكەكانی میسی بوون باسمان كرد ئەرێ‌ كەس خەیاڵی لای ژمارەی ئەو كۆچ كردووانە بوو كە بە كۆڕۆنا كۆچی دواییان كرد لە ڕۆژی چوار شەممەدا یان هەمووان تەنها و تەنها خەیاڵتان لای میسی بوو دەڕوات یان ناڕوات؟

دەڕوات بۆ كوێ‌ دەڕوات؟
كوێ‌ بۆ ئەو باشە؟
ئەی ئەگەر مایەوە چی؟
ئەی هاندەرانی بەرشەلۆنە بە كێ‌ دەسپێرێت؟

كەس نازانێت!

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا