كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ وەزیری پەروەردە دەباتە پەرلەمان

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی چارەسەرنەكردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژەوە بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزیری پەروەردەی هەرێم بچێتە پەرلەمان و روونكردنەوە لە بارەی كێشەكەوە بە پەرلەمانتاران بدات.

گوڵستان باقی سلێمان ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستان بە میدیای فەرمی پارتی رایگەیاندووە، لیژنەكەیان كۆبونەتەوەو و تێیدا باس لە كێشەی وانەبێژان كراوە كە حكومەت چۆن بتوانێت كێشە چارەسەر بكات.

باسی لەوەشكردووە، بڕیاریانداوە هەفتەی داهاتوو وەزیری پەروەردە سەردانی پەرلەمان بكات و تێیدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە رونیكردوەتەوە، چەند پێشنیارێك هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان، وەكو ئەوەی لە قۆناغی یەكەمدا مانگانە بڕێك پارەیان بۆ ببڕێتەوە كە ژیانی پێ بەڕێوە ببەن تاوەكو حكومەت دەیانكاتە گرێبەست، یان دامەزراوی هەمیشەیی.

بەوتەی گوڵستان باقی ساڵانە مامۆستا خانەنشین دەبێت و وانەبێژ لە شوێنیان وەردەگیرێت، بۆیە باشترین كار ئەوەیە ساڵانە بەپێی خاڵبەندی ژمارەیەكیان دامەزرێن.

ماوەی چەند ساڵێكە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە ناتوانن كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر بكەن كە ژمارەیان زیاتر لە 20 هەزار مامۆستایە، بەوهۆیەشەوە چەندینجار خۆپیشاندانیان ئەنجامداوەو بایكۆتی دەوامیان كردووە.

هەفتەی رابردوش لەسەر هەمان پرس هەردوو وەزارەتی دارایی و پەروەردەی هەرێم كۆبونەوەو بڕیاریاندا هەر وانەبێژێكی پەیمانگا مانگانە ٣٠٠ بۆ٣٥٠هەزار دینارو بۆ وانەبێژی كۆلێژیش بڕی ٤٠٠ بۆ ٤٥٠ هەزار دیناریان پێ بدرێت، بەڵام مامۆستایانی وانەبێژ ئەو بڕیارەیان رەتكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا