یەكێتی تۆپی پێ‌ بڕیاری كۆبوونەوە دەدات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو كێشەیەكی زۆر كەوتە نێو ماڵی وەرزشی كوردستان و خەریك بوو دووبەرەكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان لە بن بهێنێت.

پاش هەوڵ و ماندوو بوونی دكتۆر هاوكار سالار داوەری نێو دەوڵەتی و مامۆستای سكوڵی وەرزش لە زانكۆی سلێمانی و دانەر ئەسڵان میدیاكاری وەرزشی و خەمخۆرانی تری وەرزشی كوردستان بە چەندان نووسین و دوو كۆنفرانسی كراوە كە یەكەمیان لە سلێمانی و دووەمیان لە هەولێر بەڕێوەچوون دواجار هەردوو لایەنی ناكۆك نەرمییان نواند سەبارەت بە بڕیاری دانیشتنەوە لە سەر مێزی گفتوگۆ.

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەممە سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان حاجی سەلام حسێن ئاگاداری بۆ شەرجەم ئەندامانی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بڵاو كردەوە تیایدا داوای لێ‌ كردن ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئامادەی كۆبوونەوەی گشتی بن.

ئەمەش دەقی بڵاو كراوەكەیە:
ئاگاداری ..
ئاگاداری سەرۆک و جێگری و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کورستان دەکەمەوە، رۆژی شەممە ٢٠٢٠/٩/٥ لە کاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەڕۆ، لە بارەگەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادە بن بە مەبەستی کۆبوونەوەی ئاسایی یەکێتییەکەمان.

لەگەڵ رێزدا……
سەلام حوسێن
سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا