پێنج دەستگیر کراوی بادینان ئازاد کران

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێکیتر لە چالاکوانانی بادینان ئازاد کرا، بەڵام چوار چالاکوانیتر سزای ساڵێکیتر زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2021، عامر خالد کە یەکێک بوو لە چالاکوانە دەستگیر کراوەکانی بادینان، لە لایەن دادگاوە بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرچوو.

بەڵام چوار چالاکوانیتر سزای ساڵێکیتر زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا، بەڵام ماوەی ڕاگیرانەکەیان بۆ هەژمار دەکرێت، ئەوانیش ئازاد دەکرێن

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە 19_10_2021، هەریەكە لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشكی دووان لە چالاكوانانی بادینان بڕیاری ئازادكردنییان درا، كەمێك پێش ئێستا بەدەل بەرواری ئازادكرا و بە كەس و كارەكەی شادبووەوە.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک