بەڤیدیۆ.. دژە تیرۆر بەرپرسێکی باڵای عێراق لە فڕۆکەخانە ڕزگاردەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق شەوی رابردوو بەڕێوەبەری چاودێریی ئاسمانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدایان رزگارکرد لە گەماڕۆی خۆپیشاندەران.

ژمارەیەک لە چاودێرانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی ئاسمانی عێراق شەوی رابردوو، هوتافیاندا دژی موئەیەد حەسەن یاسین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە و دژی وەستانەوە و بە “گەندەڵ” ناویان دەهێنا لەسەر ئەوەی واژۆی کردووە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیای “سیرکۆ”ی بەریتانی، کە ئاسمانی عێراقی داگیرکردووە بە بڕە پارەیەکی زەبەلاح.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانی دژە تیرۆر موئەیەد حەسەنیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەرکردووە، لەدوای ئەو کارمەندان و چاودێرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بایکۆتیان کرد و بە گەندەڵ بانگیان دەکرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، موچەی تەنیا یەک کارمەندی کۆمپانیای “سیرکۆ” لەدوای نوێکردنەوەی رێککەوتنەکە، لەنێوان 70 بۆ 80 ملیۆن دیناردایە و هەندێکیان موچەیان دەگاتە 100 ملیۆن دینار.

https://drive.google.com/file/d/1b0AHEwir5GUWQztlvRuEKa46NahSGKEQ/view?fbclid=IwAR0z4bSBwshINyhwqrNBnOs9mo–WRJlR6EkQziLXw1avd87nTwK20-fbfU

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک