نرخی نەوت لە 86 دۆلار نزیکە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان، بە زیاتر لە 85 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 85 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 83 دۆلار و 22 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێشتریش ئیحسان عەبدول جەبار وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی کرد، لەگەڵ دابەزینی ئاستی نەوتی عەمبارکراو لە جیهان، لە نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتوودا نرخی بەرمیلێک نەوت دەگاتە 100 دۆلار.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک