كۆمسیۆن وادەی ئاشكراكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ئاشكرایكرد، دوای 17 رۆژی دیكەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنن.

عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، دوای یەكلاییكردنەوەی تانەكان كە 17 رۆژی دیكەیان پێویستە ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنەكان رادەگەیەنن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ سێ شەممە 19ی تشرینی دووەم، دوایین رۆژە بۆ پێشكەشكردنی تانەكان لەلایەن لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكان.

تا ئێستا هەزار و ٣٠٠ تانە لەسەر ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنەكان بەدەست كۆمسیۆن گەیشتووە.

لە چەند رۆژی رابردوشدا كۆمسیۆن ئەنجامی نافەرمی هەڵبژاردنی راگەیاند، ئەنجامەكەش نیگەرانی بەشێك لە حزب و لایەنە سیاسییەكانی لێكەوتەوە، بەجۆرێك بەشێكیان ئەنجامەكانیان رەتكردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا