فازڵ میرانی: دەبێت کەسێکی شیاو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دابنرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پۆستی سەرۆکی داهاتووی کۆماریی عێراق رایگەیاند، “بەڕای من دەبێت کەسێکی شیاو بۆ ئەو پۆستە دابنرێت”.

ئەمڕۆ سێشەممە، فازڵ میرانی رایگەیاند، کورد نەتەوەی دووەمە لە عێراق و مافی خۆیەتی پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت، وتیشی: “بەڕای من دەبێت کەسێکی شیاو بۆ ئەو پۆستە دابنرێت”.

وتیشی: نابێت هەڵەکانی رابردوو دووبارە بکرێنەوە و لە بەغدا بیانەوێت هەر کەسێک بسەپێنن، بەڵکو پێشوەختە بە یەکدەنگی پرسەکان یەلابکەنەوە ئینجا بچنە بەغدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەردەستن، پارتی دیموکراتی کوردستان شاندێکی باڵا دەنێرێتە لای هەموو لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن بەمەبەستی ئەوەی کورد پێش ئەوەی بچێتە بەغدا یەک دەنگ بێت و لەناو خۆیاندا هەموو پۆستەکان یەکلا بکەنەوە.

هاوکات، پارتی بەنیازی دروستکردنەوەی فراکسیۆنی کوردستانییە بەجۆرێک گەر هەموو فراکسیۆنەکانیشی تێدا نەبێت، پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو و شیوعی تیابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا