بایدن هەڕەشەی سزادانی تورکیا دەکات ئەگەر هێرشبکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان

پۆڵەتیک پرێس

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوە لە تورکیا دەکات، ئەگەر بێتوو هێرشبکاتەسەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئەوا سزا بەسەر ئەنقەرەدا دەسەپێنێت.

ئایکان ئیردمیر بەڕێوەبەری بەرنامەی تورکیا لە دامەزراوەی بەرگریی لە دیموکراتیەت کە هاوکات ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیاش بوو ڕایگەیاند، جۆ بایدن هۆشداریی داوەتە ئەردۆغان لەحاڵەتی سەرکێشیکردن و ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆسەر باکووری سوریا، ئەوا سزای زیاتر بەسەر ئەنقەرەدا دەسەپێنێت.

ئایکان ئیردمیر بە هاوبەشی لەگەڵ دەیڤد ئەدینسک وتارێکی نوسیوە و باس لەوەدەکات، پێویستە جۆ بایدن توند بێت لەبەرامبەر هەڵسوکەوتەکانی ئەردۆغان لە ناوچەکە.

ئۆکتۆبەری ساڵی 2019 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە بڕیاری ژمارە 13894 سزای بەسەر بەرپرسانی تورکیادا سەپاند، کە ڕۆڵیان هەبووە لە هێرشکردنەسەر ڕۆژئاوای کوردستان، هەفتەی ڕابردووش جۆ بایدن وادەی کارابوونی ئەو بڕیاری سزایەی درێژکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا