كازمی ئاڵاكانی حەشدی شەعبی دادەگرێت

پۆڵەتیك پرێس:
بەپێی نووسراوێك، كە واژووی سكرتێری تایبەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقی لەسەرە، دەبێت لەسەرجەم دامەزراوە و دەزگا ئەمنییەكان و بارەگاكانی دەستەی حەشدی شەعبی تەنیا ئاڵای عێراق هەڵبكرێت.

هەر بەپێی نووسراوەكە، دەبێت ئەو ئاڵایەی عێراقیش هەڵدەكرێت پاكبێت و لەكاتی بوونی هەر كەموكورتییەكیش بەڕێوەبەری دامەزراوەكە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.

لەماوەی رابردوودا، چەندین گروپی چەكداری جیاواز لەعێراقدا بە ناو و دروشمی جیاوازەوە دروستبوون، هەر یەكەشیان خاوەنی ئاڵای خۆیانن و لەكاتە جیاجیاكاندا ئاڵاكانیان هەڵدەكەن هاوشانی ئاڵای عێراق هەڵدەكەن.

بەپێی میدیا عێراقییەكان سكرتێرەكەی فەرماندەیی گشتی عێراق لەسەر فەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەو بڕیارەی دەركردووەو بەوەش دەیەوێت كۆتایی بەو فرە رەنگییە بهێنێت، كە لەدامەزراوەكانی حەشدی شەعبی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا