ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی ڕاگرتنی گەشە و هەڵوەرینی قژ

پۆڵەتیک پرێس

سیستمی خۆراکی تەندروست ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی و ڕێگریکردن لە هەڵوەرینی قژدا هەیە، چونکە هەندێک لە خواردنەکان دەبنە هۆی ڕاگرتنی گەشە و هەڵوەرینی قژ.

ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی ڕاگرتنی گەشە و هەڵوەرینی قژ:

-شەکر
یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی هەڵوەرینی قژ، چونکە دەبێتە هۆی هێواش کردنی سوڕی خوێن بەوەش خوێن و ماددە سوودبەخشەکان کە خانەکانی سەر پێویستی پێیەتی بە باشی پێیان ناگات، هەروەها شەکر دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن کە دەبێتە هۆی هۆڵوەرینی قژ.

السكر ومخاطره.. وثائق تكشف كيف خدعتنا البحوث العلمية؟ | أخبار أسلوب حياة |  الجزيرة نت

-شیرەمەنیەکان
بابەتی شیرەمەنیەکان کە پڕ چەورین بۆ نموونە شیر و پەنیری پڕ چەوری ئەو چەوریانەی تێیاندایە دەبنە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن کە هۆکارێکە بۆ هەڵوەرینی قژ.

اختيارات بديلة لمن يعاني من حساسية منتجات الألبان - الجمال.نت

-خواردنەوە کهولیەکان
زۆر خواردنەوەی خواردنەوە کهولیەکان وا لەقژ دەکات شێداریەکی لەدەست بدات، ئەوەش دەبێتە هۆی ڕاگرتنی گەشە و هەڵوەرینی.

أضرار الكحول: أهم المعلومات - ويب طب

-خواردنە چەورەکان
پێستی سەر زەیتێک دەردات پارێزگاری لە شێداری و تەندروستی قژ دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر خواردنی خواردنە چەورەکان وا لە پێستی سەر دەکات ڕێژەیەکی زیاتر لەو زەیتە دەربدات ئەمەش هۆکارێکە بۆ ڕاگرتنی گەشەی قژ.

5 اطعمة ضارة للبشرة الدهنية

پزیشکەکان باسیان لەو خواردنانەش کرد کە یارمەتی تەندروستی و بەهێزبوونی قژ دەدەن ئەوانیش:

-هێلکە
-توو یان شاتوو
-سپێناخ
-ماسیە چەورەکانی وەک سەلەمون
-پەتاتەی شیرین
-ئاڤۆکادۆ
-فاسۆلیا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا