بەرزبوونەوەی نرخی نەوت نیشانەیەکی ئەرێنیە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمرۆ یەکشەممە وتی، بەرزبوونەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ زیاتر لە 80دۆلار نیشانەیەکی ئەرێنیە، بەڵام پێویستە سەقامگیر بێت بۆ ماوەیەکی درێژ.

عاسم جیهاد ئاماژەی بەوەشدا، عێراق ئامانجی ئەوە بگاتە بەرزترین ئاستی دارایی، لە میانەی پەیوەستبوونی بە ڕێکەوتنی ئۆپیک.

وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، هێشتا تەحەدا کردنی بازاڕەکانی نەوتی جیهان، جێگیر نیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناو جۆری نوێی ڤایرۆسەکەوە.

ئۆپیکیش ڕازامەندی پیشانداوە، بۆ درێژەدان بە ڕەزامەندی پێشووی نوێی سەبارەت زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ڕۆژێکدا بۆ 400هەزار بەرمیل.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا