پۆڵەتیک پرێس
ئەو سیستمە خۆراکیانەی بۆ دابەزاندنی کێش دادەنرێت هەمووی یاسای تایبەتی خۆی هەیە، بەشێکی زۆری خەڵکیش ئەو سیستمانە جێبەجێ دەکەن بۆ دابەزاندنی کێشیان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک کات کێشیان دانابەزێت لەبەر ئەم هۆکارانە:
-بۆ دابەزاندن و سوتاندنی چەوری پێویستە ڕێژەی کاربۆهیدرات لە سیستمی خۆراکیدا کەم بکرێتەوە.
-لەکاتی جێبەجێ کردنی سیستمی خۆراکی دابەزاندنی کێش لە خواردنە ئامادەکراوەکان دووربکەوەرەوە و زیاتر خواردنە فرێش و نوێیەکان بخورێن باشترە.
-بۆ دابەزاندنی کێش پێویستە رێژەی کالۆری کەم بکرێتەوە، لە نێوان ژەمەکانیشدا ژەمی سوک و تەندروست بخورێت بۆئەوەی وزە بە لەش ببەخشێت و لەهەمان کاتیشدا نەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.
– هەبوونی کێشەی تەندروستی و توشبوون بە چەند نەخۆشیەک هۆکارێکی دیکەیە بۆ دانەبەزینی کێش، ئەو کەسانەی توشبووی غودەی دەرەقی یان خەمۆکین ئەگەر کێشیان دانەبەزی ئەوا هۆکارەکەی باری تەندروستیانە، چونکە ئەو کەسانە قورستر کێشیان دادەبەزێت.