ئەو هۆکارانەی وادەکەن برنجی قاوەی لە سپی سوودی زیاتر بێت

پۆڵەتیک پرێس

برنج یەکێکە لە خواردنە سەرەکیەکان و بەشێوەیەکی بڵاو لە تەواوی جیهاندا بەکاردەهێنرێت، سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدراتی تێدایە.

پزیشکەکان لەم ساڵانەی دوایدا ڕێنمای زۆریان دەدا دەربارەی کەم کرنەوەی خواردنی برنج، بەڵام باسیان لەوەش کرد دەتوانرێت لەجێی برنجی سپی برنجی قاوەی بەکاربهێنرێت بۆئەوەی بەتەواوی واز لە خواردنی برنج نەهێنرێت.

هل تعلم ماهي فوائد الارز البني "الأسمر" المتميزة والصحية لجسم الانسان؟

ئەو هۆکارانەی وادەکەن برنجی قاوەی لە سپی سوودی زیاتر بێت:

-برنجی قاوەی ئەو دژەئۆکسانانەی تێدایە کە ئەگەری توشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە، برنجی قاوەی تەندروستی و سیستمی کارکردنی دڵ، دەمارە خوێنەکان و کردای هەناسەدان باشتر دەکات، بەرگری لەش بەهێز دەکات.

-برنجی قاوەی سوودێکی زۆری لە کۆنتڕۆڵ کردن و کەم کردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵدا هەیە، ڕێگری لە کۆبونەوەی چەوری لە لەشدا دەکات کە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ گیرانی بۆریەکانی خوێن، هەروەها ئەگەری توشبوون بە قەڵەویش کەم دەکاتەوە.

الرز الأبيض المسلوق للرجيم - حمية الأرز البني والابيض

-برنجی قاوەی بەروارد بە برنجی سپی کاریگەری لەسەر ڕێژەی شەکری خوێن کەمترە و ڕێگری لە بەرزبونەوەی رێژەی شەکری خوێن دەکات.

-برنجی قاوەی ڕۆڵێکی گرنگی لە رێکخستنی هۆرمۆنەکاندا هەیە، ئەمەش خەوێکی باشتر و هێمنتر بەو کەسانە دەبەخشێت کە دەیخۆن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا