سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ماڵپەڕەکانی تایبەت بە بواری تەکنەلۆجیا ڕایانگەیاند کۆمپانیای سامسۆنگ کار لەسەر گەشەسەندنی مۆبایلە نوێیەکەی لەخێزانی گالاکسی ئێس دەکات و نرخێکی ڕکابەری دەبێت.

مۆبایلی گالاکسی ئێس21 ئێف ئی شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.4 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 فایف جی و چرەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە.

صورة

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەرەتی بەدیقەی(8+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی32 مێگاپێکسڵە و توانی ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، بڕیارە مۆبایلەکە لەمساڵدا بخرێتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا