17 بەڵێندەری ئەمریکی و خێزانەکانیان رفێندران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، 17 بەڵێندەری مەسیحی ئەمریکی و ئەندامانی خێزانەکانیان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە پۆرت ئو پرنسی پایتەختی هایتی رفێندران.

ئەو رۆژنامەیە لە زاری فەرمانبەرانی دەستەی ئاسایشی هایتی ئاماژەی بەوەکرد، کەسانێکی نەناسراو هەستاون بە رفاندنی 17 بەڵێندەری مەسیحی ئەمریکی و ئەندامانی خێزانەکانیان و لەنێویشیاندا ژن و منداڵ هەیە.

تا ئێستا ناوەڕۆکی رووداوەکە ناڕوونە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامە ئەمریکییە، رفاندنەکە لەڕێی پاسێکەوە ئەنجامدراوە کە بڕیاربووە بەرەو فڕۆکەخانە بڕوات و کۆمەڵێکیان داببەزن لەوێ.

ساڵانێکی زۆرە حاڵەتەکانی رفاندنی کەسانی دەوڵەمەند لە هایتی ناکۆکی سیاسی لەو وڵاتە دروست کردووە و بووەتە دیاردەیەکی باوی ئەو وڵاتە، بەڵام ئەمجارە رفاندنی ئەو ژمارە زۆرەی هاوڵاتیانی ئەمریکی بووەتەجێی سەرسوڕمانی بەرپرسانی ناوخۆی هایتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا