پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای ئینفنێکس مۆبایلی نۆت11 پڕۆ بەتایبەتمەندیەکی زۆر دروست دەکات و ڕکابەری باشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆیدی پێدەکات.
مۆبایلی نۆت11 پڕۆ لە کانزا و پلاستیک دروستکراوە بەرگەری ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(173.1/78.4/8.7) ملیمە، قەبارەی شاشەکەی 6.95 ئینجە بەدیقەی 2460/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە.
چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+3+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە.
مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.