پارتی ڕێگری لە وەرگرتنەوەی تەرمی دوو گەریلا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دایکانی ئاشتی لە ڕۆژ ئاوای کوردستانەوە هاتوونەتە دەروازەی سێمیلکا، بەڵام ئاسایسی پارتی ڕێگە نادات بێنە هەرێمی کوردستانەوە، بۆ ئەوەی تەرمی ئەو دوو گەریلایە وەر بگرنەوە کە بەدەستی پێشمەرگەکانی ڕۆژی نزیک لە پارتی.

بەپێی زانیارییەکان ئەوە خراوەتە ڕوو كە ماوەی هەفتەیەكە 26 دایكی ئاشتی لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە هاتونەتە دەروازەی سێمێڵكا، تاوەکو تەرمی ئەو دوو گەریلایە وەربگرنەوە کە بەهۆی پێشمەرگەکانی ڕۆژی نزیک لە پارتی شەهیدبوون، بەڵام لە ئێستادا پارتی ڕێگرە لەوەی ئەو دایکانە بێنە هەرێمەوە.

ڕۆژی3_10_2021 ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند، تیمێكی حەوت كەسیی گەریلاكانیان لە شەوی28 ی ئاب لە ناوچەی خەلیفان كەوتوونەتە بۆسەی هێزەكانی پارتیەوە و لە ئەنجامدا پێنج گەریلایان شەهیدبوون، لە ئێستادا دایکانی ئاشتی دەیانەوێت تەرمی (شەهید تۆهەڵدان و شەهید سەردەم ) وەربگرنەوە، بەڵام لە لایەن پارتیەوە ڕێگریان لێ دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا