داعش لە ئەفغانستان مەترسی بۆ ناوچەکانی دەوروبەر دروست دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا وتی، پێویست ناکات پەلە بکرێت لە بەفەرمی ناساندنی بزوتنەوەی تاڵیبان.

پۆتین لە کۆبوونەوەیەکدا ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە تێدەگەین لەوەی پێویستە لەگەڵ تاڵیبان چالاک بین، بەڵام پێویست ناکات پەلە بکەین.

ڕوونیشی کردەوە و وتی، “زەحمەتە تاڵیبان دەستبەرداری بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە ببێت”.

وتیشی لە ئێستادا نزیکەی 2هەزار چەکداری داعش، لە باکوری ئەفغانستان هەن و سەرکردەکانیان پلان دادەنێن، کاریگەری دروست بکەن لەسەر ڕوسیا و ناوچەکانیتر.

هاوکات، وتەبێژێکی کارمیلین وتی، پۆتین هیچ پلانێکی بە دەستەوە نیە، بۆ بینینی تاڵیبان لە کاتێکدا شاندێکیان لەم مانگەدا دەگاتە مۆسکۆ، بۆ کۆبوونەوە لەسەر بارودۆخی ئەفغانستان.

لە ماوەی پێشوودا وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ پێداچوونەوە دەکات بۆ ناساندنی بزوتنەوەی تاڵیبان، لە ئەفغانستان دوای پێکهێنانی حکومەتی گشتگیر لە ناوچەکەدا، هەروەها پابەندبوونیان بە بەڵێنەکانیان سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا