بافڵ تاڵەبانی: لەگەڵ براكانمان لە گۆڕان پێكەوە دەمێنینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد، بافڵ تاڵەبانی لە دیدارەكەدا روونیكردەوە یەكێتی، بزوتنەوەی گۆڕان بە شەریكی راستەقینەی خۆی دەزانێت و وەك هاوبەشێكی سیاسی گرنگ دەمانەوێت پێكەوە ئاڕاستەی سیاسی بگۆڕین و داكۆكی لەمافەكانی گەلەكەمان بكەین، هاوسەرۆك دووپاتیشكردەوە لەگەڵ براكانیان لە گۆڕان پێكەوە دەمێننەوە و كار بۆ ئایندەیەكی گەشتر دەكەن.

لەو سەردانەدا كە هەریەك لە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، دكتۆر سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی، سالار سەرحەد، ئەندامی سەركردایەتی و ئەژی ئەمین یاوەرییان دەكرد لەلایەن عومەر سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەك هەڵسوڕاو پێشوازیكران و لەدانیشتنێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن و پەیوەندییەكانی یەكێتی و گۆڕان و خۆئامادەكردن بۆ ئەگەر و پێشهاتەكان.

بافڵ تاڵەبانی لە دیدارەكەدا روونیكردەوە یەكێتی، بزوتنەوەی گۆڕان بە شەریكی راستەقینەی خۆی دەزانێت و وەك هاوبەشێكی سیاسی گرنگ دەمانەوێت پێكەوە ئاڕاستەی سیاسی بگۆڕین و داكۆكی لەمافەكانی گەلەكەمان بكەین. ووتیشی دەمانەوێت پێكەوە پرۆژەی نوێمان هەبێت و بەدیدێكی نوێوە كاربكەین بۆ كوردستانەكەمان.

هاوسەرۆك راشیگەیاند ئەو كورسیانەی هاوپەیمانی كوردستان بەدەستیهێناوە بەرهەمی هەوڵی گۆڕان و یەكێتی بوو كە بەو ژمارە كاندیدەوە دەچێتە بەغدا بۆ داكۆكیكردن لە بەرنامەی كوردستانیی ‌و زامنكردنی شایستە دارایی ‌و سیاسییەكانی كوردستان بە ناوچە دابڕاوەكانیشەوە، ئەركی داكۆكیكردنی لە مافەكانی گەلی كوردستانی گرتۆتە ئەستۆ ‌و بە یەكریزی هاوپەیمانی ‌لەگەڵ نوێنەرایەتی دیكەی كورد دەتوانین خۆشگوزەرانی زیاتر و ئارامی دابینبكەین.

هەر لەدیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی روونیكردەوە لەژیانی سیاسیدا حیزب بەزۆر هەورازو نشێودا دەڕوات بەڵام گرنگ ئەوەیە یەكێتی و گۆڕان لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی كوردستان بەرە و پرۆژەی سیاسی هەنگاوبنێین و خەونی كاك نەوشیراون و سەرۆك مام جەلال جێبەجێبكەین بۆ گۆڕینی سیستەمی سیاسی و پرۆژەی هاوبەشیشمان هەبێت بۆ چاكسازی و زیاتر خزمەتكردنی خەڵك و گۆڕانكاریی ریشەیی لە ئیدارەدان، بەڕێوەبردن، چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان، گلەیی و رەخنەكانی كۆمەڵانی خەڵكیش بەھەند وەربگرین و بیكەینە دەستمایەی سەركەوتنی داهاتوومان.

هاوسەرۆك دووپاتیشكردەوە لەگەڵ براكانیان لە گۆڕان پێكەوە دەمێننەوە و كار بۆ ئایندەیەكی گەشتر دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا