پۆڵەتیک پرێس
کیسەڵێکی ناوازە و دەگمەن کە دوو سەر و شەش قاچی هەیە لە سەنتەری بیردسی کیپ بۆ ژیانی کێوی لە ماساچوستس کە دوو هەفتە پێش ئێستا هەڵهات، تا ئێستاش لەژیاندا ماوە و جوڵە دەکات.
کارمەندانی سەنتەرەکە وتیان ئەو کیسەڵە لەسەر خواردنی کرم و سەوزەواتەکان دەژی، هەردوو سەرەکەی بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکەن، لەکاتە جیاوازەکاندا دەچێتە دەرەوە بۆ هەڵمژینی هەوا، لەناو جەستەی کیسەڵەکەشدا دوو سیستمی خواردنی ڕیخۆڵە هەیە.
سەنتەرەەکە دوای هەڵهاتنی ئەم کیسەڵە دەنێرن بۆ ناوەندەکانی چاودێری کردنی جیاواز بۆ چاودێری کردنی کیسەڵەکە پێش ئازادکردنی لە وەرزی بەهاردا، لەگەڵ ئەوەشدا ستافی سەنتەرەکە بەردەوام دەبن لە چاودێری کردنی کیسەڵەکە، دەیانەوێت لە هەفتەی داهاتوودا پشکنینی وێنەی بۆ ئەنجام بدەن بۆ زانینی زانیاری زیاتر لەسەر سیستمی سوڕی خوێنی.